ئەمریكا دوو كەشتی رەوانەی دەریای سپی ناوەڕاست كرد.
دوێنێ کەشتی فڕۆکەهەڵگری (یو ئێس ئێس دوایت ئایزنهاوەر) دەریای سووری جێهێشت و بەرەو دەریای سپی ناوەڕاست بەڕێکەوت.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وێڕای پشتراستكردنەوە هەواڵەكە ڕایگەیاند ” ئەو کەشتییە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جووڵەی پێکراوە”.
بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەبارەی جووڵەی کەشتییەکە بە كەنالەكانی راگەیاندنی گووتووە ” وەك ئامادەکارییە بۆ ئەگەری جەنگی چاوەڕوانکراوی نێوان ئیسرائیل و لوبنان”. وەك ئاماژە بۆ جوولە پێكردنی كەشتییە فڕۆكە هەڵگرەكە.
سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەكەن “جگە لەو کەشتییە جەنگییە، ئەمریکا جووڵەی بە کەشتیی جەنگی ڕۆزفێڵت کردووە، کە کەشتییەکی ستراتیژییە و بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوتووە”.