زارى کرمانجى:

بەهۆى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلەکەیان، چوار حاجى هەرێمى کوردستان گیانیان لەدەستداو یەکێکى دیکەش بریندار بوو.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێی گەڕانەوە بۆ سلێمانی، لە پارێزگای رومادی ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕاوە كە ژمارەیەك حاجیی شاری سلێمانیی تێدا بووە، پێنج حاجی بریندار بوون، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیان چوار حاجى گیانیان لە دەستداوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، سەرجەم ئەو حاجییانە ئێستە لە نەخۆشخانەی رومادین و ناسنامەیان ناسراوەتەوە، کە دوو ئافرەت و دوو پیاون.
لە گەشتی حەجی ئەمساڵ 29 حاجیی هەرێمی كوردستان كۆچی دواییان كردووە، 24 لەو حاجیانە بە ڤیزەی ساڵ چوونەتە ئەو وڵاتە
































































