مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
چەند خولەكێك بەر لە ئێستا، ئۆتۆمبێلێكى حاجییانی كوردستان لە ڕێگەی گەڕانەوەیان بۆ كوردستان لە یەكێك لە شەقامە سەرەكییەكانی شاری ڕومادی وەرگەڕاوە، كە ژمارەیەك حاجی سنووری پارێزگای سلێمانی لە نێو دابوونە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئەمڕۆی بەغدا، ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیران، لە ڕێگەی ڕومادی ئۆتۆمبێلێكى حاجييانى ههرێمى كوردستان وەرگەڕا.
لە هەواڵەكەدا هاتووە پێنج حاجی دانیشتووی شاری سلێمانی لە نێو ئۆتۆمبێلهكه بوونە و ئێستا لە نەخۆشخانەی ڕومادی چارەسەری پێویستیان بۆ دەكرێت و دۆخی تەندروستييان ناجێگیرە.”
































































