زاری كرمانجی-سرێشمە
ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی سرێشمە داوا لە هاووڵاتییان دەكات زبڵ و خاشاك فڕێ نەدەنە پاڵ شەقامی گشتی، چونكە لە لایەك دەبێتە هۆی پیسكردنی ژینگەو تێكدانی سیمای شار، لە لایەكی تریش دەبێتە هۆی چاولێكەری و لە حاڵەتەوە دەبێتە دیاریدە.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” دیارە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر هاووڵاتییەك چەندین كیسی زبڵ و خاشاك لەسەر شەقامی گشتی فڕێدەدات و لە ڕێگەی كامێرەی چاودێری سەرۆكایەتی شارەوانیمان زانراوە كەسەكە كێیە، هەروەها ناو و ژمارەی ئۆتۆمبێلەكەشی لای ئێمە پارێزراوە”.
بەڵام لە ئەگەری دووبارە بوونەوەی حاڵەتێكی لەو جۆرە ناچار دەبین لە ڕێگەی یاساوە مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسانە بكەین كە هۆكارن بۆ پیسكردن و تێكدانی ژینگە”.
بۆیە لە سۆنگەی هەستكردن بە بەرپرسیارییەتی و پتر بەرجەستە بوونی گیانی هاوكاری، داوا دەكەین دەستباری ژینگە پارێزو كارمەندانی تایبەت بە هەڵگرتنەوەی زبڵ و خاشاك بن.