زاری كرمانجی-سۆران
لەگەڵ هاتنی یەکەم ڕۆژی وەرزی هاویندا، بۆ خۆپاراستنتان لە ئاو و ئاگر چ لە ماڵەوەبن یان لە گەشت و سەیران، ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن:
۱- خواردنەوە گازییەکان بەهەموو جۆرەکانییەوە، لە ناو ئۆتۆمبێلدا بەکار مەهێنن، هەمـوو جۆرە چەرخێک، بتڵی ئاو، بۆن و پاوەربانک و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان لە ناو ئۆتۆمبێل دووربخەنەوە.
٢- پێویستە لە کاتی وەستاندا، پەنجەرەی ئۆتۆمبێل کەمێک بکرێتەوە.
٣- پڕنەکردنی تانکیی سووتەمەنیی ئۆتۆمبێل بە تەواوی.
٤- تایەی ئۆتۆمبێل زیاتر لە پێویست پڕ مەکەنەوە، بەتایبەتی بۆ ڕێگە دوورەکان.
٥- خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو و شلەی جۆراوجۆر بەتایبەت لە کاتی بەرکەوتنی تیشکی خۆر.
٦- لەبەر تیشکی خۆر بوتڵی غازی چێشتلێنان دامەنێن.
٧- دڵنیا بن لەوەی سویچی کارەبا لۆدی زۆریان لەسەر نەبێت، ئەیرکۆندیشن با کار نەکات، تەنها لەو شوێنانە نەبێت کە خێزانەکە یان کەسێک لەوێ بێت.
٨- وایەرەکانی کارەبا لۆدی زیاد لە توانای دیاریکراوی خۆیان نەخرێتە سەر و بەکارنەهێنانی تەقسیمی کارەبایی بۆ چەند ئامێرێک.
٩- دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر بەتایبەتی لە ماوەی کاتژمێر ١١ـی بەیانی تا ٣ـی پاش نیوەڕۆ.
١٠- کوژاندنەوەی ئامێرە کارەباییە زیادەکان.
١١- نابێت به هیچ شێوەیەک ئاگر لە پوشوپەڵاشی بەردەم ماڵ یان دەشتودەر و گۆڕستان و باخ و بێستانەکان بەربدەن، چونکە دەبێتە هۆی رووداوی گەورەی ئاگرکەوتنەوە و زیان بە دەروبەر دەگەیەنێت.
١٢- نابێت لەكاتی گەشت و سەیراندا ئاگر له دەشت و چیا و شوێنی گەشتكردندا بکەنەوە، کە قەبارەی ئاگرەکە گەورەبێت یان پاشماوەی ئاگر بەجێبهێڵن، چونکە بەهۆی باوە ئاگرەکە زیاتر بڵاودەبێتەوە.
١٣- فڕێنەدانی جگەرە و بەجێنەهێشتنی پاشماوەی خەڵوزی نێرگەلە.
١٤- بەکارنەهێنانی یاری ئاگرین لەکاتی سەیراندا، بەتایبەتی لەلایەن منداڵانەوە.
١٥- نابێت بە چەکی ئاگرین لە دەشتەکاندا تەقە بکرێت.
١٦- فڕێنەدانی بتڵی شوشە و ماددەی سوتێنەری وەک گاز و بەنزین و نەوت، یان ئەو ماددانەی لە شێوەی جەلین و بۆ کردنەوەی ئاگر و گەشاندنەوەی خەڵوز بەکاردەهێنرێن.
١٧- نابێت ئەوانەی دەچنە نزیک چەم و رووبار و بەنداوەکان مەلە بکەن، یان رێگە بە منداڵەکانیان بدەن لەوێدا مەلە بکەن.
١٨- پێویستە دایکان و باوکان لەکاتی گەشت و سەیراندا ئاگاداری ئەو منداڵانە بن کە خاوەن پێداویستی تایبەتن یان داون و ئۆتیزمن، بۆ دووربوونیان لە مەترسی کەوتنە ناو ئاو و خنکان.