زاری كرمانجی-سۆران
راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاوی كردەوە ” ڕۆژانی 17 ــ 18 ــ 19ـی حوزەیرانی 2024، لە ژێر چاودێری هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لەسەر بریاری سروە ڕەسوڵ بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان تیمەكانی (RRU) دوای زیادبوونی ڕووداوەكانی خنكان، هەڵمەتی هۆشیاری خۆپاراستن لە خنكان، لەژێر ناونیشانی ( لە بەرچاونەگرتنی ڕێنمایەكانی مەلەكردن گیانی خۆت و ژیانی خێزانەكەت لەناو دەبات )، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو.
ئەوەش خراوەتەڕوو ” بۆ ئەم مەبەستە لە ڕۆژانی دووەم و سێیەم و چوارەمی جەژندا بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، لە شوێنە گەشتیارییەكان و بازگەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، نزیكە 3 سێ هەزار بڕۆشەر بەسەر گەشتیاران دابەشكرا.
































































