موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی :
ماوەیەكە دەنگۆی كاندید بوونی ژمارەیەك كەس لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڵاوبۆتەوە، زاری كرمانجی نوێترین زانیاری بڵاو دەكاتەوە .
دوای ئەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئامادەكاری خۆی راگەیاند بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام تا ئێستا وادەیەكی نوێی بۆ هەڵبژاردن دیاری نەكراوە .
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە لقی 10ی پارتی لە سۆران، كە نەی ویست ناوی بڵاو بكرێتەوە، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ژمارەیەكی زۆری سیڤی گەیشتوونەتە لق، دوای هەڵسنگاندنی سیڤیەكان زیاتر لە 20 سیڤی كە بە شایستە زانراون بەرز كراونەتەوە بە مەبەستی بڕیاری كۆتایی و كاندید بوونییان بۆ هەڵبژردنی پەرلەمانی كوردستان .
ئەو سەرچاوەیە، ئاشكراشی كرد:” ئەوەی باس دەكرێت لە یەكلای كردنەوەی ناوەكان و دیاری كردنی كاندیدانی پارتی لەو سنوورە راست نییە، تا ئەمڕۆش هیچ ناوێك بە فەرمی كاندید نەكراوە .
دووپاتی كردەوە، لە نێو سیڤیەكان هەردوو رەگەزی تێدایە، لە هەموو پلە و پۆستێكی حیزبی و حكومی و كەسانی ئاسایی تێدایە .