شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی ئافرەتان، لەم بابەتە تەندروستییەدا باسی بۆنی زێی ئافرەتان دەكات و دەشڵێت” لەوانەیە رۆژانە بۆنی بگۆڕێت لە ماوەی سوڕی مانگانەدا، هەروەها دەتوانرێت راستەوخۆ دوای جووتبوون هەستی پێبكرێت.
د. بنار ئەحمەد، پسپۆڕی ئافرەتان و لەدایكبوون، دەڵێت” بۆنی زێی خانمان برۆژانە لە گۆڕانكاریدایە، ئەمەش زیاتر لە كاتی سەرجێی هەستی پێدەكرێت، هەندێك كرداری دیاریكراو لەوانەیە ببنە هۆی بۆنی ناخۆشی زێ، وەك:
- پشتگوێ خستنی پاك و خاوێنی و خۆنەشۆردن بەشێوەیەكی بەردەوام یان خاوێن نەكردنەوەی ناوچە هەستیارەكان بەشێوەیەكی دروست.
- گۆڕانكاری هۆرمۆنی كە لەوانەیە لە جەستەی ئافرەتدا رووبدات لە ئەنجامی بەكارهێنانی رێگاكانی رێگری كردن لە منداڵبوون یان ئەنجامدانی یەكێك لە جۆرەكانی چارەسەری هۆڕمۆنی.
- ئارەقكردنەوەی پێست لە ناوچەی دەورووبەری زێ، كاتی وەرزشكردن یاخود چوونە دەرەوە لە كەش و هەوای گەرم.
-نەگۆرێنی تامپوون و سانتی بۆ ماوەی درێژ.
-بەكارهێنانی هەندێ دەرمان وەك: هەندێك جۆری دژە بەكتریا.
ئاماژە بە هەندێك هۆكاری نەخۆشی و حاڵەتە كەم باوەكانیش دەكات” هەندێك هۆكاری نەخۆشییەكانیش هەن وەك هەوكردنی زێی بەكتیری و Trichomoniasis، هەروەها حاڵەتە كەم باوەكانیش شێرپەنجەی ملی مندالدان، فیستولای زێ (هەبوونی كرانەوەیەك لە نێوان ریخۆڵە و زێ كە رێگە بە گاز یان پیسایی دەدات بۆ دزەكردن بۆ ناو زێ) و شێرپەنجەی زێ.