نووسینی : هیڤی عمر
فاتیمە ئەنوەر
١-پێشەکی
٢-دەربارەی ڕۆمانەکە
٣- وانەکانی سێشەممان چی بوون؟
٤-ئەنجامی پۆختەی رۆمانەکە
-پێشەكی
مرۆڤ دوای لە دایکبوونی ڕووبەڕوی ئەزموونەکان و ململانێکانی ژیان دەبێتەوە، ڕومانی سێشەممان لەگەڵ مۆری لە نووسینی میچ ئەلبووم باس لە ئەزموونەکانی ژیان دەکات لەرێی وتنەوەی وانەی سێشەممان لەلاین مۆری شوارتز، ئامانج لە هەلبژاردنی ئەم ڕۆمانە ناساندنە بە خوێنەران، گرینگیمان بە پەیامی کتێبەکەداوە نەوەک رووداوەکان و کارەکتەرەکان چین و چ جۆرێکن، هەرچەندە چەند بابەتێک زیاتر بخۆێنینەوە ئەوا زیاتر درک بە ڕەنگدانەوەی بابەتی تر دەکەین ئەوەش بۆ گۆشەنیگاو تێروانینی خوێنەر دەگەڕێتەوە….
٢-دەبارەی ڕۆمانەکە
سیشەممان لەگەڵ مۆریی (Tuesdays with Morrie)، ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری ئەمریکی (میچ ئەڵبوم) نووسراوە و لە ساڵی ١٩٩٧ بڵاوکرایەوە. چیڕۆکەکە دواتر کراوەتە فیلمێکی تەلەفزیۆنی بە هەمان ناونیشانی ڕۆمانەکە، لە دەرهێنانی میک ماکس لە ساڵی ١٩٩٩ پەخشکرا و کتێبێکی دەنگی لەبارەی ڕۆمانەکە بڵاوکرایەوە. ئەم کتێبە ٥۰ ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە بۆ ٤۲زمانی وەرگێڕدراوە، لەوانە سێ جار بۆ زمانی کوردی وەرگێڕدراوە، لەلایەن ؛(جوتیار ژاژڵەیی، دڵشاد شارباژێڕی، زاهیر محەمەد)
ئەم ڕۆمانە وێڕای ئەوەی باس لە پەیوەندییەکی تەندروست و دڵسۆز لەنێوان مامۆستا و قوتابی دەکات، بەڵام ئەوەش دەخاتە ڕوو کەوا کۆتایی ژیان تراژیدایە و دەبێت هەموومان تامی مردنە بکەین ، بەڵام کۆتاییەکی تراژیدی نەبێتە هۆی ئەوەی کەوا بێ هیوا بین لە ژیان، بەڵکو هۆکارگەلێک بێت ، فێربین و ئەزموونی ژیان بکەین بە هەموو دژ بەرییەکانەوە.
میچ ئەڵبوم، ڕۆژنامەنووسی وەرزشی ئەو کاتانە دەگێڕێتەوە کە لەگەڵ پڕۆفیسۆرە ٧٨ ساڵییەکەی وانەی کۆمەڵناسی بەسەری بردبوو، بە ناوی مۆریی شوارتز، لە زانکۆی براندایس، کە مامۆستاکەی بەھۆی نەخۆشی ALS ەوە گیانی سپارد. میچ ئەڵبوم، یەکێک لە قوتابییە کۆنەکانی مۆری شوارتز بوو، لەدوای دەرچوونی لە زانکۆ تا دوای ١٦ ساڵ مامۆستاکەی نەبینییەوە، کە لەکاتی ئاهەنگی دەرچوونەکەی بەڵێنی بە مامۆستاکەی دابوو بیبینێتەوە.
سێ بەشی سەرەتای کتێبەکە، گەڕانەوەیەکە بۆ دواوە، تێیدا باسی دوایین گفتوگۆکانی زانکۆیان دەکەن، لەگەڵ باسی ئاھەنگی دەرچوونیان لەگەڵ ڕووداوەکانی پاش دەرچوونی میچ ئەڵبوم لە زانکۆ، تاکۆ پێکگەیشتنەوەی لەگەڵ مامۆستاکەی.
میچ لەڕێی بینینی مامۆستاکەی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا بە ناوی (نایت لاین) بیری مامۆستاکەی دەکەوێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ لای دوای ١٦ ساڵ. پاش یەکەم سەردانی بڕیاردەدات کە لەمەودوا سەردانی بکاتەوە، بەم شێوەیە هەردووکیان بڕیاردەدەن لە هەفتەیەکدا یەک ڕۆژ یەکتر ببینن ئەویش ڕۆژی سێشەممەیان دیارکرد بۆ یەکتر بینین و ھەر سێشەممەیەک لەبارەی بابەتێک قسەدەکەن کە بەنیازن کتێبێکی لەسەر بنووسن . لەم ماوەیەدا مۆریی بەرەبەرە نەخۆشییەکەی زیاتر تێدا زاڵ دەبێت، بۆیە بە تێپەڕبوونی کات جووڵە و قسەکردن بۆی گرانتر دەبوون، ئەوان ناو لەم وتووێژانەیاننا «دوایین کۆرس».

لەهەر سێشەمیەكدا وانەكانی ژیان دەخوێندران
٣-وانەکانی سێشەممان لە بارەی چییەوەبوون؟
وانەی یەکەم دەربارەی دونیا بوو لە سێشەممەی یەکەم باسی خۆشەویستی مرۆڤ و دونیا کرا، مۆری دەڵێیت:”عەشق تاکە جوڵەی لۆژیکە”.
وانەی دووەم (سێشەممەی دووەم) مۆری لەگەڵ قوتابییەکەی دەربارەی خۆشەویستی خود دوا، فێر ئەوە بوون کەوا گریان و غەمباری بۆ ماوەیەکی کاتی واتای ئەوە ناگەینێت کە بێ هیواین و رەشبینین، دوای چەند دڵۆپە فرمێسکێک ڕۆژێکی خۆش چاوەرێمانە، هەروەک خوا لە قورئانا دەفەرموێت “ان مع العصر یسرا “
وانەی سێیەم لە رۆژی سێشەممەی سێیەمدا باسی داخ و حەسرەت کرا
وانەی چوارەم (سێشەممەی چوارەم) دەربارەی مەرگ بوو، مۆری لەبارەی مەرگەوە دەڵێت:”لەبارەی مەرگەوە ئێمە خۆمان هەڵدەخەڵەتێنین، هەموومان دەزانین ڕۆژێک دەمرین، بەڵام کەس نایەوێت باوەڕ بەمە بکات، ئەگەر باوەڕمان بکردایە، هەڵس وکەوتمان بەشێوەیەکی تر دەبوو، ئەگەر بزانین دەمرین هەموو شتە زیادەکان فرێدەدەین و شتە گرینکەکان بایەخی پێدەدەین و بە واتایەکی تر سەیری ژیان دەکەین، ئەمەش ئەوە دەردەخات کەوا مردن هۆکارێکە بۆ ئەوەی باشتر لە ژیان تێبگەین…
وانەی پێنجەم لە سێشەممەی پێنجەمدا وتو وێژیان لەسەر خێزان بوو، ئەگەر خێزان لە ئارادا نەبێت، بناغە و پەناگەیەک نییە خەڵک پشتی پێ ببەستین، هیچ شتێک جێگەی خێزان پڕ ناکاتەوە، نە پارە، نە ناوبانگ،هیچ شتێکی ماددی ناتوانێت جێی خێزان بگرێتەوە.
وانەی شەشەم(سێشەممەی شەشەم)، دەربارەی هەستەکان بوون، ئێمەی مرۆڤ لەرێی هەستەکانمانەوە ئەزموونی ژیان دەکەین، بۆ نموونە پێنج هەستەکەی مرۆڤ ( بینین، بیستن، تامکردن، بۆنکردن، دەستلێدان….)، لەرێی ئەم هەستانەوە چێژ دەبینین لە ژیان لە خواردن و بینینی جوانی سروشت و بیستنی مۆزیک ریڵاکسێک، بۆنکردنی گوڵێک….هتد، هەستە دەروونییەکان بەهەستە ئەرینییەکان و نەرێنییەکانەوە، بوداییەکان دەڵێن:” دڵ وابەستەی هیچ شتێک نەکەین، چونکە هەموو شتێک کاتییە…
وانەی حەوتەم باس لە پیری دەکات، مرۆڤ بەهۆی ئەوەی کە پیر بووە و زۆرجار بێ هێز و بێتاقەت دەبێت، بەڵام پیری دونیایەک فێربوون و ئەزموون و کتێب لە پشتیەوەن،”ناکرێ مرۆڤ شەرم لە پیربوونی خۆی بکات”مۆری شوارتز.
وانەی هەشتەم/ دەربارەی پارە بوو، پارە بۆ ئاسانکاری ژیانی مرۆڤە نەوەک جێگرەوەی خۆش بەختی و خێزان و هاوڕێیەتی، راستەقینە، تەندروستی، پارە بۆ ئەوەیە خزمەتی یەکتری پێبکەین نەوەک ئیمە خزمەتی ماددیات بکەین…
وانەی نۆیەم و دەیەم دەربارەی ئەوین وخێزانێکی سەرکەوتووبوو.
سێشەممەی یانزەیەم، یاخود وانەی یانزەیەم دەربارەی کولتوور بوو، کوڵتوور زۆر شتمان بۆ دیاری دەکات، بەڵام ئەوە بەپێی سەردەمەکان دەگوڕێن، بەڵام ئەوە گرینگە چۆ بیردەکەینەوە چۆن بەهایەک هەڵدەبژێرین..
وانەی دوازدەیەم دەربارەی بەخشین و لێخۆشبوون بوو، بەر لەوەی بمرین پێویستە کارێک بکە بت بەخشن، دواتریش کەسانی دیکە ببەخشە”.
وانەی سێزدەیەم ڕۆژێکی باش، پێویستە هەموو مرۆڤێک دوای سەرقاڵییەکی زۆر ڕۆژێک بۆ خۆی دیاری بکات.
کۆتا وانە کەوانەی چواردەیەم بوو وانەی ماڵئاوایی و مردنی مۆری شوارتز بوو.
ئەنجام
لە ئەنجامی پۆختکردنەوەی ڕۆمانی سێشەممان لەگەڵ مۆریدا، بۆمان بەیان بوو کەوا ڕۆمانەکە زیاتر بواری گەشەپێدانی خود و مرۆییە.