زارى کرمانجى:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ كه‌شوهه‌وای ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ئاسایی ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك ڕوو له به‌رزبونه‌وه ده‌كه‌ن، به جۆرێك پله‌كانی گه‌رما له گه‌رمیان بۆ 47 پله‌ی سیلیزی به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروسبونی هه‌ندێ په‌ڵه هه‌وری جیا جیا، پله‌كانی گه‌رماش چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوی دوێنێ، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروسبونی هه‌ندێ په‌ڵه هه‌وری جیا جیا، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ و خێرایی با مامناوه‌ند له نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا ده‌بێت.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر : 45
سلێمانی : 42
دهۆك : 43
كه‌ركوك : 46
هه‌ڵه‌بجه : 43
زاخۆ : 44
سۆران : 41
حاجی ئۆمه‌ران : 31
گه‌رمیان : 47