زاری كرمانجی :
بیست و شەشەمین رۆژی راپەرینی سەرتاسەری گەرم تر بوو، كاتێ كچ و كوڕانی تارانی پایتەخت خروشان و لە چەندین شەقامی تارانەوە كەوتنە جوولە و بەرەو فولكەی ئینقلاب (شۆرش) رێگان گرتبەر بۆ ئەوەی لەوێ یەك بگرن و مەشخەڵی ئازادی هەڵبكەن، هێزەكانی بەسیج بە شێوەیەكی دڕندانە پەلاماری قوتابیانی زانكۆی تارانیان دا و دەیانویست بەهەر شێوەیەك بێت كۆنترۆڵی خۆنیشاندانەكە بكەن، بەڵام درۆشمی ( ئاخوند دەبێت ون بێت لەبەرچاوان) ى خۆپیشاندەرانی شەقامی فەلەستینی تاران، هێز و گروتینی زیاتری به قوتابیانی زانكۆ دەدا و بەربەستی پۆلیسیان شكاند و بەرەو ئامانجی دیاریكراو كەوتنە رێ.
ئیدی پەیتا پەیتا خەڵك لە شەقامەكانی دەوروبەری فولكەی شۆڕشی تاران، بەتایبەتی لەشەقامەكانی فەلەستین، كارگری باكور، كۆماری و شەقامەكانی دەوروبەری زانكۆی تاران، پاڵەپەستۆیان لەسەر هێزە سەركوتكەرەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دروست دەكرد، تا دەروازەیەك بكەنەوەو بەرەو فولكەی ئینقلاب پێشڕەوی بكەن.
هاوكات ئەمڕۆش لە بەشێكی تری تارانی پایتەخت خۆنیشاندان دەستی پێكردووتەوە و شارەزایانی سیاسیی و چالاكوانانی مەدەنیش هێما بۆ ئەوە دەكەن، رۆژ بە رۆژ شێوازی خونیشاندانەكە دەگۆڕێ و سیمای شۆرش و راپەرینی لێ بەدی دەكرێت.