مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی:
گەنجێكی كۆڵبەری كورد لە بەرزایییەكانی كوێستانی “تەتە”ی سەوڵاوا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەكدارانی ئێران كوژرا.
ڕێكخراوەی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە “ئەركان باڵواسەی تەمەن 29 ساڵى خەڵكی گوندی “جەلیلە” سەر بە شاری مەریوانى رۆژههڵاتى كوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران لە سنووری “تەتە” گیانی لەدەستدا.”
بە گوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ڕووداوەكە، هێزە چەكدارەكانی ئێران لە كاتێكدا تەقەیان لە ئەركان كردووە كە هیچ كەلوپەلێكی قاچاخی پێ نەبووە.

































































