بەختیار سەباح-ڕواندز:
ئەمساڵ لە سنوورى قەزاى ڕواندز، 50 هاووڵاتى بە فەرمى و ڤیزاى یەک ساڵى سەفەرى حەجیان کردووە.
مامۆستا مەلا ئاراس ئەسعەد، لە شارى مەککەى پیرۆز بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ”لە سنوورى قەزاى ڕواندز، بە فەرمى نزیکەى 20 هاووڵاتى و بە ڤیزاى یەک ساڵى زیاتر لە 30 کەس، ئەمساڵ سەفەرى حەجیان کردووە”.
گووتیشى: ”ئەوانەى بە فەرمى هاتوون، هیچ کێشەیەکیان نەبووەو تا ئێستە دۆخى تەندروستییان باشەو هیچ حاڵەتێکى مردن نەبووە، لە ڕووى خزمەتگوزاری و خواردنیش زۆر باش بووین، تەنیا دوو هاووڵاتى بە تەمەن هیلاک و بێتاقەتن، ئەوانى دیکە سەلامەتن”.
ئاماژەى بەوەشکرد، ئەوانەی بە ڤیزای یەک ساڵی هاتوون بارودۆخیان خراپ بوو، هەندێکیان دووچاری دۆخێکی تەندروستی خراپ هاتن، وەک (ئومێد دەرگەڵەیی)، تووشى جەڵتەى مێشک بووەو لەژێر چاودێرى تەندروستى دایە”.