پشتیوان کەریم-سۆران:
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران، سەبارەت بە ئاماری ڕووداوەکانی ڕۆژانی جەژن لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند:“ لە هەر چوار ڕۆژی جەژن هیچ کەسێک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕوودای هاتوچۆ گیانی لەدەست نەداوە.
عەقید موحسین تەحسین، لە بارەی کۆی ڕووداوەکانی لە ڕۆژانی جەژن ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: لەکۆی شەش قەزای سنووری سەر بەبەڕێوەبەرایەتیمان تەنها سێ ڕوو داو ڕوویان داوە لەم رووداوانە چەند کەسێک بریندار بوون زیانی ماددی هەبووە.
گووتەبێژی هاتووچۆی سۆران، جەختی لەوەشكردەوە، لە هەموو رۆژەکانی جەژن بەرێوەبەر و ئەفسەران و کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ئەرکدا بوونە بەتایبەت لە ناوچە گەشتیاریەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەمەش بۆ سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان و گەشتیاران .