شەهلا رەشید- سۆران
بەپێی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، زیاتر لە 3200 نەخۆش، روویان لە نەخۆشخانەكان و فریاكەوتنەكان كردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، بەشی پلان، ئامـــاری سەردانی ئەو نەخوشانەی بڵاوكردەوە كە لە رۆژانی جەژن، سەردانی نەخۆشخانەكان و فریاكەوتنەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان كردووە بۆ مەبەستی چارەسەری، ئامارەكان بریتین لەمانەی خوارەوە:
-كۆی گشتی نەخۆش 3241
-خەواندنی نەخۆش 345
-پشكنینی تاقیگەیی 2541
-رووداوی هاتۆچوو، سوتان و كەوتنەخوارەوە 73
-لە دایكبوون 33
- تیشك 530
-ژەهراویی بوون بە خۆراك 28
-شووشتنی گورچیلە 71
ct scan 48
-نەشتەرگەری گشتی 31
-مردن 4