بەیانی ئەمڕۆ 22-6-2024، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوت لە رۆژهەڵات نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ گۆڕانکاری بەسەردا هات.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 84دۆلار و 54سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە 84دۆلار و 39سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە 80دۆلار و 59سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە 81دۆلار و 29سەنت بوو.
ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس رۆژی 2یئەم مانگە بڕیاریاندا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 3ملیۆن و 660هەزار بەرمیلی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ کەمبکەنەوە.