مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
شەپۆلێكی گەرمای بەهێز پایتەختی هیندستانی گرووتەوە و میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویان كردەوە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو نزیكەی 60 كەس گیانیان لەدەستداوە كە زۆرینەیان كەسانی هەژار و بێ لانەن.
فەرمانگەی كەشناسی هیندستان ئاشكرای دەكات لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردوو هیندستان گەرمای لەو جۆرەی بە خۆوە نەبینیوە.
میدیاكانی هیندستان ئاماژە بەوە دەكەن لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو 52 كەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكان كە بە هۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە و زۆرینەشیان هەژار و بێ لانە و كەسانی كرێكار بوونە.
كەشناسی پێشبینی كردووە لە ڕۆژانی داهاتوو پلەكانی گەرما بەرزتر ببێتەوە، دوێنێ لە نیودلهی پایتەختی هیندستان بەرزترین پلەی گەرما 45 پلەی سیلیزی بووە و بۆ شەوەكەی نزمترین پلەی گەرما ٣٥ پلە بووە.