زارى کرمانجى-چۆمان:

لە سنوورى قەزاى چۆمان، منداڵێکى یەک ساڵان دەکەوێتە ناو حەوزێکى ئاو، ئێستە لە نەخۆشخانەى چۆمان لەژێر چاودێرى پزیشکى دایە.
ڕائد ڕەوەند هاودیانى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى سۆران بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ” لە هاوینەهەوارى گەشتیاریى باسان لە سنوورى قەزاى چۆمان، دواى ئەوەى منداڵێکى یەک ساڵان دەکەوێتە ناو حەوزێکی ئاو و گیانى دەکەوێتە مەترسى، دواتر لەلایەن خانەوادەکەى ڕزگار دەکرێت و ئێستە بۆ چارەسەرکردن لە نەخۆشخانەى چۆمان لەژێر چاودێرى پزیشکى دایە”.
گووتیشى :” ئەو خێزانەى منداڵەکەیان کەوتووەتە ناو حەوزى ئاو، خەڵکى سلێمانین و مەبەستى گەشتکردن هاتوونەتە ناوچەى باڵەکایەتى، ئێستە تیمی بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان لە نەخۆشخانە لەگەڵیانن، کەمێکی تر ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری دەکرێت”.