مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی، ژمارەی گیان لەدەستدانی حاجییانی ئەمساڵ، چوار بەرامبەری ساڵی ڕابردوو بووە و زۆرینەشیان بە هۆی بەرزی پلەی گەرماوە بووە، هاوكات میسرییەكان زۆرترین قوربانییەكانی حەجی ئەمساڵ پێك دەهێنن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كاروباری حەج لە سعوودیە، بێ ئەوەی ناوەكەی ئاشكرا بكرێت بە ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی ڕاگەیاندووە “كۆی گشتی حاجییانی ئەمساڵ كە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 922 كەس، لەو ژمارەیە 600 حاجی خەڵكی وڵاتی میسر بوونە،”
ئاشكراشی دەكات ژمارەی گیان لەدەستدانی حاجییان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو چوار ئەوەندە زیادی كردووە و بەرزی پلەی گەرماش یەكێك بووە لە هۆكارەكانی مردنی حاجییان.
بەگشتی ئەو حاجییانەی ئەمساڵ گیانیان لەدەستداوە، 600 یان خەڵكی میسر بوونە و 132 یان ئەندەنووسی و 68 یان هیندستانی و 60 ی تریان ئوردنی، هەروەها 35 توونسی، نزیكەی 20 حاجی كورد لە هەر چوار بەشی كوردستان، 11 یان ئێرانی لەگەڵ سێ حاجی سەنیگالی.