زارى کرمانجى-خەلیفان:
لە قەزاى خەلیفان، ئاگر لە هۆڵێکى ئاژەڵان کەوتەوەو ڕووداوەکە تەنیا زیانى ماددى هەبووە.
ڕائد ڕەوەند هاودیانى وتەبیژى بەرگرى شارستانى سۆران، بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ”دوێنى چوارشەممە لە قەزاى خەلیفان، بەهۆى لەدەست دەرچوونى ئاگر، حەسارێکى ئاژەڵان سووتا، بەڵام دوای گەیشتنى تیمى ئاگر کوژێنەوەی بنکەی بەرگری شارستانی خەلیفان توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆل بکرێت”.
گووتیشى: ”بەپێی ڕاپۆرتی تیمی ناوبراو، ڕووداوەکە زیانى گیانى نەبووە، هەروەها ڕێگرى کراوە لە سووتانى گەنم و جۆی ناو هۆڵەکە”.