مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان كۆتایی هاتنی ماوەی قەدەخەی ڕاوە ماسی ڕاگەیاند و سبەی هەینی خەڵك ئازادە ڕاوە ماسی بكات.
بەشی سامانی ماسی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا كۆتایی هاتنی ماوەی قەدەخەی ڕاوە ماسی ڕاگەیاند و دەڵێت “ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی حوزەیران، كۆتا ڕۆژی قەدەخەی ڕاوی ماسییە و سبەی هەینی 21ی حوزەیران ئاسایی دەبێتەوە.”
لە ڕاگەیاندراوەكە داوا لە هاونیشتمانییان كراوە لە كاتی ڕاوە ماسی پابەندی یاسا و ڕێنمایییەكان بن و خۆیان بە دوور بگرن لە بە كۆمەڵ كوشتنی ماسی و بەكارهێنانی تۆڕی كون بچووك و كارەبا و تەقەمەنی و مەوادەی كیمیایی، چونكە لە ڕووی یاسایەوە ڕێگا پێدراوە نییە.
ساڵانە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان لە پێناو زیادبوون و پاراستنی سامانی ماسی، وەرزی قەدەخەكردنی ڕاوە ماسی لە 5ی ئازار تا 15ی حوزەیران ڕادەگەیەنێت، ئەگەرچی ئەمساڵ بۆ چەند ڕۆژێك ماوەی درێژ كردەوە.