مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی:
یەکختێکی کۆچبەران بە حەفتا سەرنشینەوە لە ئاوەکانی ئیتاڵیا ژێر ئاو کەوت و شەست کەس خنکان کە لەنێو قوربانیان کوردیش هەن.
ڕەنج پشدەری ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری کۆچبەران لە دەرەوەی وڵات، ئەمڕۆ لە واڵەکەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردەوە کە ڕۆژی پێنجشەممە یەکختێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی ئیتاڵیا ژێر ئاو کەوت و دەڵێ «یەختێکی کۆچبەران بە حەفتا سەرنشین ڕۆژی دووشەممە لە دوورگەی بۆدروم لە تورکیا بەرەو یۆنان بەڕێکەوتوون، تا ڕۆژی پێنجشەممە سەلامەت بوونە، بەڵام ئێوارەی ئەم ڕۆژە بە هۆی لێدانی شەپۆلێکی بەهێز یەختەکە ژێر ئاو دەکەوێت”.
دەشڵێت لە کۆی حەفتا سەرنشین تەنیا دە کەس ڕزگاریان بووە .
ڕەنج ئاشکراشی دەکات کە لە ناو قوربانیان ٣٥ کورد هەیە.