زاری کرمانجی – سۆران :
دوای ئەوەی لەگەڵ خانەوادەکەی بە مەبەستی گەشت سەردانی شوێنی گەشتیاریی ئێنێی قەزای چۆمان دەکەن، لەوێ دیار نامێنێت.
مریەم ئیسماعیل خەلیل ی تەمەن ١٤ ساڵان، کە نەخۆشی بیرکۆڵی هەیە، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٧ ـی حوزەیران لە نزیک ڕووباری ئێنێی گەشتیاری دیار نامێنێت و بە قسەی خانەوادەکەی گومان دەکرێت کەوتبێتە ناو ڕووبارەکە.
تا ئێستا چارەنووسی ئەو منداڵە بیرکۆڵە، سەرەڕای گەڕان و پشکنینی تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران لە ماوەی ١٢ ڕۆژی ڕابردوو، لە نێوان خنکان و ونبووندا یەکلایی نەکراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە ڕاگەیاندراوێکدا بەردەوامی تیمەکانی بۆ یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی ئەو منداڵە لە گەڕان و پشکنینی ئاوی و وشکانی ڕاگەیاند.