زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بڵاوی كردەوە “ ئاگادارکراینەوە لە لایەن رێپێدراوی هاتووچۆ (بەشدار حمدامین عبداللە) لە هەبوونی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لێکدان ، لە لایەن ئۆتۆمبیلی جۆری (تۆیۆتا كرۆلا تاكسی و ترێلە تانكەر ڤالڤۆ) لە رێگای چۆمان حاجی ئۆمەران نزیك گوندی بابەکراوە.لە ئەنجامی رووداوەکە کەسێک برینداربوو .
داواش لە شوفێران دەکەن خێرایی کەم بکەنەوە و پابەندی هێما و رێنمایەکانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.