محمد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
لەحالەتێکی دەگمەندا لە شاری هەولێر نەخۆشێک لەلایەن تیمێکەوە نەشتەرگەریەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدرا.
د. دڵشاد چۆمانی پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری گشتی کە لەگەل تیمێک نەشتەرگەریەکەیان ئەنجامدا بەزاری کرمانجی راگەیاند:” نەخۆشێک سەردانی کردم دوای پشکنین دەرکەوت ریخۆلەی گیراوە بەهۆیی خوادنی ژمارەیەکی زۆر موو بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ کە سکی دەهێشا و دەڕشایەوە و تەمەنی 28 ساڵ بوو نەشتەرگەریمان بۆ ئەنجامدا.
ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەشکرد:“ ئەم حالەتە دەگمەنە زیاتر ئافرەتانی گەنج لەتەمەنی 18ساڵی دا کەباری دەروونیان باش نیە تووش دەبن وەک خوویەک مووی پرچیان دەخۆنەوە کە تووشی خەمۆکی دەبن.
د. دلشاد چۆمانی، لەبارەی جۆری نەخۆشییەکە گووتی:“ (Rapunzel syndrome ) زاراوەیەکە بۆ وسفکردنی مووەکان کە نەخۆش وەک خوویەک دەیخوان لە ناو گەدەیی نەخۆش کۆدەبێتەوە و درێژ دەبێتەوە بۆ دوازدەگرێ و نەخۆش هەست بەگرێ و سک هێشەو رشانەوە دەکات.
تیمی نەشتەرگەری
د. دڵشاد چۆمانی
د. هونەر عبدالرحمان
د. ئەحمەد فەلەستینی
د. هۆگر
فەرمان تەها
حاجی سامی