زاری كرمانجی-خەلیفان
مقەدەم كاروان میرئاودەلی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند ” ئەمڕۆ سێییەم ڕۆژی جەژنی قوربان ئاگادار كراینەوە بە ڕووداوێكی خنكان لە ڕووباری خەلان بیاو لە سنووری قەزای خەلیفان.
ئاشكراشی كرد “ خنكاوەكە تەمەنی 46 ساڵە خەڵكی باكووری كوردستانی توركیاییە، بە مەبەستی گەشتو سەیران لەگەڵ خێزانەكەیان ڕوویان لە ناوچەكە كردووەو دووچاری خنكان بووەتەوە”.
گووتیشی ” تەرمی خنكاوەكە گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی نەخۆشخانەی ئاشتی لە شاری سۆران.