زاری کرمانجی
فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی وەزارەتی ناوخۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، تێیدا دەڵێت،لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆکی حکومەتی کوردستان مەسرور بارزانی، وەزارەتی ناوخۆ بە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تەواوی ھاوکاری و کارئاسانی پێشکەش دەکەن بۆ ھێنانەوەی ڕوفاتی قوربانیان و دۆزینەوەی بێ سەروشوێنانی یەختە تێکشکاوەکەی ئیتاڵیا.
ئەو فەرمانەگەیە دەڵێت، بەداخەوە دوێنێ ڕۆژی دووشەممە 17 ی حوزەیرانی 2024 ھەواڵی تێکشانی یەختێکی کۆچبەرانمان پێگەیشت کەقوربانی کۆچی نایاسایین، لە کەناراوەکانی ئیتالیا، بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لەکەسوکاری قوربانیان دەکەین و ھیوای سەلامەتی بۆ ڕزگارکراوان دەخوازین.
ھاوکات لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆکی حکومەت ڕێزدار مەسرور بارزانی، وەزارەتی ناوخۆ بە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان تەواوی ھاوکاری و کارئاسانی پێشکەش دەکەن بۆ ھێنانەوەی ڕوفاتی قوربانیان و دۆزینەوەی بێ سەروشوێنان.
داوا لە کەس و کاری قوربانیان دەکەین کە پەیوەندی بەو ژمارەیەی خوارەوە بکەن لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی وەزارەتی ناوخۆ، بۆ ئەوەی کاری پێویست ئەنجام بدەین لە ھێنانەوەی ڕوفاتی قوربانیان و داوا لەڕزگاربوان دەکەین کەپەیوەندیمان پێوەبکەن بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر ونبوان و دۆزینەوەی بێ سەروشوێنانی ڕوداوەکە.
009647508035680
رد