زاری کرمانجی – سۆران:
بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆ و وێنە نانەی بۆ زاری کرمانجی نێرراون، هاووڵاتییان بە شێوەیەکی زۆر فراوان ڕوویان لە دار بڕینەوە کردووە، یەکێک لە بەرپرسانی پۆلیس و دارستانی سۆران ئاماژە بۆ دەکات کە بۆ ڕێگریکردن لە بڕینەوەی دارەکان چەندین بنکە و تیمی تایبەتی گەڕۆک دروستکراون و هەروەها بزوێنەرێکی تایبەتیش بە ژمارە (07503557737) دانراوە بۆ هەر حاڵەتێکی بینینی دار بڕینەوە، ئەوە هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایلەوە ئاگاداری پۆلیس بکەنەوە.
ڕێپێدراو کامەران قادر بەرپرسی بنکەی پۆلیس و دارستانی سۆران لەم بارەیەوە بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان و دابەشنەکردنی نەوتی سپی ماڵان، بەشێکی زۆری هاووڵاتییان پەنا بۆ بڕینی دارەکان دەبەن”، بەرپرسی بنکەی پۆلیس و دارستانی سۆران باس لەوەش دەکات کە چەندین کەسیان بە هۆی بڕینەوەی دار و تێکدانی ژینگە دەستگیرکردووە و ڕادەستی دادگایان کردووە، ئەو بەرپرسە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات:” ڕێگە بە هێنانە خوارەوەی داری وشکیش نادرێت، تەنیا بە نووسراو نەبێت”،
کامەران قادر بەرپرسی بنکەی پۆلیس و دارستانی دیانا، باس لە هۆکارەکانی بڕینەوەی دار و گلەیی و هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت:” خەڵک گلەیی هەیە لە پێنەدان و گرانی نەوت لە بازاڕدا، بۆیە دەڵێن پەنا بۆ بڕینی دار دەبین، ئێمە داواکارین حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار، هەوڵی جددی بدەن بۆ دابەشکردنی نەوت”.