وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا، لە رێگەی گووتەبێژەكەیەوە رایگەیاند ” پێشمەرگە رۆڵی باڵای هەبووە، لە لاوازكردن و كەمكردنەوەی توانای داعش، هەروەها رێگریكردن لەوەی ئەو رێكخراوە دووبارە دەركەوێتەوە، بۆیە تاكۆتاییهێنان بەو پرسە ئەوان پێداویستییەكان دابین دەكەن”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19-6-2024 ژەنەڕاڵ باتریك رایدەر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، رایگەیاند “هێزەكانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی هێزە عێراقییەكان كاریگەری راستەوخۆیان لە كەمكردنەوەی توانای داعش هەبووە”.
گووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا زیاتر روونی كردەوە ” بەردەوام لە پەیوەندی دەبن، لەگەڵ حكوومەتی عێراق و هاوبەشەكانیان بۆ دەستنیشانكردنی هەڕەشەكانی داعش و رێگریكردن لە دووبارە دەركەوتنەوەیان”.
” ئێمە پێداویستیی هاوبەشەكانمان دابین دەكەین، تا كۆتاییهێنان بە داعش” گووتەبێژەی وەزرارەتی بەرگری ئەمریكا وایگووت.
هێزەكانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش، زیاتر لە هەزار و 200 شەهید و زیاتر لە 11 هەزار برینداری دا، توانیان رێگری بكەن لەوەی هەرێمی كوردستان بكەوێتە دەست داعش.