بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی هەردوو جۆری نەوت، برێنت و خاوی ئەمەریکی سەرلەنوێ چەند سەنتێک رووی لە بەرزبوونەوە کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٨٥ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی داخستندا بە ٨٥ دۆلار و ٣٣ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٠ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٠ دۆلار و ٧١ سەنت بوو.
ڕێکخراوی ئۆپێک پڵەس رۆژی ٢ی ئەم مانگە بڕیاریاندا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی ٣ ملیۆن و ٦٦٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ کەمبکەنەوە.