19-6-2005، دەزگای زاری كرمانجی بۆ رۆشنبیری و راگەیاندن، دەستی بە كارەكانی خۆی كرد.
كاریگەرییەكانی ئەم 20 ساڵەی كار كردنی زاری كرمانجی بە هەموو بەشەكانییەوە بەسەر زۆر بواری ژیان لە سنووری یدارەی سۆران هەستی پێكراوە.
زاری كرمانجی، وێڕای هەموو هەوراز و نشێوەكانی سەر رێگەی بەردەوامە، هەوڵ بۆ گەشەی زیاتر و بەرەو پێشچوونی زیاتر دەدات.
ئەمەش بە هیمەت و هەوڵی رۆشنبیران و رۆژنامەنووسان.
لە ماوەكانی رابردوو تا بۆمان لوا بێت، هەوڵمانداوە پێشەییانە كاركانمان بكەن و نێشتمان دۆستی و پێكەوە ژیان و مرۆڤسازیمان كردۆتە مەرجی لە پێشینەی كارەكانمان.
بە دڵنیاییەوە بۆ داهاتووش هەروا دەبین.
سوپاس بۆ تەواوی هاوكارانم لە دەزگای زاری كرمانجی، بۆ ئەو بەرێزانەی لە پاڵپشتی كردنی دەزگا دریغیان نەكردووە.
سوپاس بۆ دامەزرێنەرانی ئەم دەزگایە و هەموو ئەو ئازیزانەی رۆژێك لە رۆژان بەشێوەیەك كاریان لە زاری كرمانجی كردووە.
هێوادارین بتوانین زاری كرمانجی بكەینە ئەو سكۆیەی كە دەنگی ئازادی لێ ببسترێت، ببێتە ئەو ناوەندەی خزمەتی ئەركە راستەقینەكەی خۆی كە رۆشنبیرییە بكات.