پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بەزاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بەراورد بە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو هەر مسقاڵێک بڕی سێ تا پێنج هەزار دینار بەرز بۆتەوە، هەروەها ئۆنسەی زێڕیش لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژە گەیشتووە بە 2334 دۆلاری ئەمریکی بەهاکەی بەرز بۆتەوەو لەم نرخەدا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 550 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 505 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 482 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 413 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .