چالاكوانی مەدەنی و مامۆستای زمانی كوردی خەڵكی شاری بۆكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دوای یەك مانگ لە دەستگیركردنی بە كەفالەت ئازاد كرا.
بەپێی هەواڵێكی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2024 سووسەن حەسەن زادە چالاكوانی مەدەنی و مامۆستای زمانی كوردی خەڵكی شاری بۆكان، بە كەفالەتی 800 ملیۆن تمەنی ئێرانی و بەشێوەی كاتی تا كۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییكردنەكەی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ئازادكرا.
سووسەن حەسەن زادە لە 15-5-2024 لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە و بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەك دەستگیر كرا، لەو ماوەیەشدا لە مافی بینینی پارێزەر بێبەش ببوو و تەنیا یەكجار لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە توانی قسە لەگەڵ خانەوادەكەیدا بكات.