كەشناسی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوە داوە “سبەی ئەگەری بارینی تاوەبارانی كورت خایەن هەیە”.
بە گوێرەی راگەیەندراوی كەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیرانی 2024 كەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، و پلەكانی گەرما نزیك دەبێت لە تۆماركراوی دوێنێ.
زیاتر روونكراوەتەوە ” سبەی یەك شەممە كەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبوونی هەندێ پەڵە هەور، لە دوایی نیوەڕۆ لە ناوچە شاخاوییە سنوورەییەكان ئەگەری بارینی تاوە بارانێكی كورت خایەن هەیە، و پلەكانی گەرما نزیك دەبێت لە تۆماركراوی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 43
سلێمانی : 39
دهۆك : 41
كەركوك : 45
هەڵەبجە : 41
زاخۆ : 42
سۆران : 38
حاجی ئۆمەران : 27
گەرمیان : 46