چەند كەسێك بە تۆمەتی سووتاندنی هەر دوو قەیسەری هەولێر و كەركووك دەستگیر كراون و ددانیان بە تاوانەكەیان ناوە.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، دوای لێكۆڵینەوەی وردی هێزە ئەمنییەكان بۆیان شاكرا بووە كە چەند كەسێك بە مەبەست هەر دوو قەیسەری هەولێر و كەركووك دەسووتێنن و دوای بەدواداچوون و ناسینەوەی گومانلێكراوەكان دەستگیر دەكرێن و دوای لێكۆڵینەوە دەستگیریان دەكەن.
لە لایەكی دیكەشەوە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئاماژەی بەدەستگیر كردنی چەند كەسێك دا.
لە لای خۆشیەوە حەسەن تۆران، سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراقی لە میانی كۆبونەوەی لەگەڵ توركمانەكانی قەیسەری هەولێر رایگەیاند” دوای سوتاندنی قەیسەری كەركووك، هێزە ئەمنییەكان لە رێگەی كامێرای چاودێرییەوە توانیان ئەنجامدەرانی تاوانەكە دەستنیشان بكەن و دەستگیریان بكەن”.
لە رۆژی 5ی ئایار ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر كەوتەوە و بەهۆیەوە نزیكەی (500) دوكان سووتان، بەرەبەیانی رۆژی 19ی ئایاریش قەیسەری قیردار كە دەكەوێتە ناو بازاڕی گەورەی شاری كەركووك سووتا و 14 كۆگا، 17 دووكان سووتاون.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كوردستان، سەردانی قەیسەری هەولێری كرد و بەڵێنی پێدان كە ” ئەوەی لە توانای حكومەتەوە بێت بۆ قەرەبوو كردنەوەی دووكاندارە زیانمەندەكان و نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەری دەیكەین”.