زاری كرمانجی-سرێشمە
ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی سرێشمە ئاگاداری دانیشتووانی سنوورەكە دەكاتەوە، سەبارەت بە بەكارهینانی زەوی لە نزیك شوێنە گشتییەكان بە تایبەتیش ئەو زەوییانەی كە دەكەونە سەر شەقامی گشتی بە هیچ شێوەیەك بەبێ ئاگاداری سەرۆكایەتی شارەوانیمان مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی پێوە نەكرێت و یانیش لە لایەن خاوەنەكەیەوە بەكارنەهێنرێت، تاكو گرفتی یاسایی بۆ درووست نەبێت، چونكە ئەو زەویانەی لە نزیك شەقام و ڕێگای گشتین بە پشت بەستن بە ڕێنمایی و یاسای تایبەت و لێژنەی تایبەتمەند لە لایەنی پەیوەندار سنوری تەنیشت و لاكانی ڕێگاكان دیاری كراون”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” پێشتر لە مانگی ١٢ ساڵی ڕابردوو هەم لە پێگەی فەرمی سۆشیاڵ میدیای سەرۆكایەتی شارەوانیمان و هەمیش لە ڕێگەی مینبەرەكانەوە ئەو پەیامەمان بە ڕوونی بە هاووڵاتییان گەیاندووە، بەڵام دیارە بەهۆی پێویستی و گرنگی بابەتەكە دووبارە لێرەوە ئاگادارتان دەكەینەوە كە بە هیچ شێوەیەك سنوری شوێنە گشتیەكان نەبەزێنرێت و هەروەها چەند بارەی دەكەینەوە كە بەبێ ئاگاداری سەرۆكایەتی شارەوانیمان كڕین و فرۆشتن و بەكارهێنانی ئەو زەوییانەی كە نزیكن یان دەكەونە سەر ڕێگای سەرەكی لە خۆوەو لە لایەن خاوەنەكانیان دەستكاری نەكرێت”.
لەكۆتایدا: ” بە پێچەوانە ناچار دەبین بەگوێرەی یاسا بەركارەكانی تایبەت بە دەستدرێژی كردنە سەر موڵكی گشتی و لە چوارچێوەی ڕێنماییە تایبەتەكان مامەڵە لەگەڵ هەر كەیسێكی لەو جۆرە بكەین، كە ئامانجیش لێی بەخشینی سیمایەكی شارستانی جوان و ڕێگری كردنە لە بەرتەنگكردنەوەی ڕێگاو شەقامی سەرەكی دەرەوەی ناحیەكەمان.