مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا ڕایدەگەیەنێت، واشنتن پشتیوانیی هەڵبژاردنی شارەوانییەكانیی باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاوای كوردستان) ناكات كە لەلایەن پارتی یەكێتیی دیموكرات (پەیەدە)ەوە سەرپەرشتیی دەكرێت.
جیف فلیك، باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا لە هەڤپەیڤینێكی دا لەگەڵ كەناڵی (سی ئێن ئێن)ی توركی ئاشكرای كرد كە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا مەرجی پێویستیان بۆ هیچ هەڵبژاردنێك نییە، بۆیە لەم كاتەدا واشنتن پشتیوانیی لە هیچ هەڵبژاردنێك لەو ناوچەیەدا ناكات و هەمیشە گوتوومانە هەر هەڵبژاردنێك لە سووریا بكرێت، پێویستە شەفاف و ئازاد و گشتگیر بێ، لە ئێستادا ئەو مەرجانە لە باكووری ڕۆژئاوای سووریادا نییە.”
بڕیار بوو هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە ڕۆژئاوای كوردستان 11ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت، بەڵام بە هۆی هەڕەشەكانی توركیا و پاڵپشتی نەكردنی ئەمەریكا بە تایبەت دوای لێدوانەكانی فیدانت باتیل، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە كە ئاماژەی بەوە كردبوو “هەڵبژاردن لە سووریا بەڕێوە بچێت، ناتوانرێت بە شێوەیەكی تەندروست ئەنجام بدرێت، ئەگەر بكرێت، بە مەرج دەكرێت، ئەگەریش بە مەرج بكرێت هەڵبژاردنێكی ئازاد و شەفاف نابێت.”
بۆیە پەیەدە ئەو هەڵبژاردنەی بۆ مانگی تەممووزی داهاتوو دواخست .