زاری کرمانجی-سۆران:
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ره‌زامه‌ندی نیشانداوه مۆڵه‌تی شۆفێری، جۆری ساڵۆن (ئۆتۆماتیك) به نابیستان بدرێت.
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: دوای نوسراویان بە ژمارە 327 لە 23ی شوباتی 2023، بۆ وەزارەتی ناوخۆ بەمەبەستی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری، بە نابیستان، وەزارەتی ناوخۆش ڕەزامەندی دەربڕیوە.
رێنمایی ژمارە 6ی ساڵی 2024 هەموارکراوەتەوە لە بەرژەوەندی خاوەنپێداویستی تایبەت، کورتە باڵا، نابیست دەتوانن مۆڵەتی شۆفێری وەربگرن
به‌پێی هه‌مواره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، نابیستان مۆڵه‌تی شۆفێری جۆری B ساڵۆنیان پێده‌درێت، بۆ كورتهباڵاكانیش مۆڵه‌تی شۆفێریان پێده‌درێت به‌پێی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت.
ئه‌مه له كاتێكدایه پێشتر خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و نابیستان به‌بێ مۆڵه‌تی شۆفێری ئۆتۆمبێلیان لێ ده‌خوڕی و هیچ مۆڵه‌تێكی تایبه‌ت به ئه‌وان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆ له هه‌رێمی كوردستان نه‌یده‌گرتنه‌وه.