زاری كرمانجی :
دوێنی چوارشەممە 12 ی تشرینی یەكەمی2022، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بڕیارێكی لە بەرژەوەندی جوتیاران دەركرد و بۆ نرخی فڕۆشتنەوەی بنەتۆوی گەنمی باوەڕپێكراو بە ٨٠٠ هەزار دینار و دیاركردنی نرخی پاڵپشتیكردنی جوتیارانیش بە بڕی ٢١٤ هەزار و ٧٥٠ دینار بۆ هەر یەك تۆن دیار كرد.
بە گوێرەی بڕیارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی جووتیاران و، پاڵپشت بە فەرمانی وەزاریی ژمارە ٣٦٠٥ ی وەزارەت لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، كە كۆی گشتیی خەرجیی بەرهەمهێنانی بنەتۆوی گەنمی باوەڕپێكراو، دەكاتە 1,014,750 دینار بۆ یەك تۆن.
لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بڕیاریان لەسەر چەند خاڵیك داوە
- دیاریكردنی نرخی فرۆشتنەوەی بنەتۆوی گەنمی باوەڕپێكراو، بە بڕی ٨٠٠ هەزار دینار.
- دیاریكردنی نرخی پاڵپشتی بۆ جووتیاران بە بڕی ٢١٤ هەزار و ٧٥٠ دینار بۆ یەك تۆن.
ئەوەش وتراوە :” ئەم بڕە پارەیە لەسەر بودجەی پاڵپشتیی ٢٪ی بنەتۆوی هەرێم لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دابیندەكرێت، لە چوارچێوەی پڕۆژەی نیشتیمانیی بە بازاڕكردن و بەبڕشتكردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان”.