پشتیوان کەریم-سۆران:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بڵاوی کردووەتەوە ڕایگەیاندووە:” بەمەبەستی پاراستنی سەرو ماڵی هاووڵاتییان لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ڕەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ گەشتیاران گشت هێزەکانمان لەحاڵەتی ئامادە باشیدان بۆ ڕۆژانی چەژنی قوربانی پیرۆز “.
ئەوەشخراوەتەڕوو:” داوا لەهاووڵاتییان و گەشتیاران دەکەین لەهەر حاڵەتێکی نەخوازراو پەیوەندی بەژمارە تەلەفۆنەکانی ژووری کۆنترۆلی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بکەن کەپێک هاتوون لەژمارەتەلەفۆنەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران لەئەگەری هەر كێشەو گرفتێك پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی ژووری كۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بكەن .
١٠٤
١٢٤
١٣٤
١٤٤
- ئەم چوار ژمارە پەیوەندی کردن پێیانەوە بەخۆراییە بۆ هێلەکانی کۆرەک بەتەنها بەبێ كۆد
٠١٠٤ ٣٣٣ ٠٧٥٠ کۆرەک ، ڤایبەر ، واتساب، دەتوانن پەیوەندی بکەن لەحاڵەتی نەخوازراودا.”
































































