بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
لە ئیدارەى سۆران، کۆمپانیایەکى گواستنەوەى گەشتیاران، مۆڵەتى لە بەڕێوەبەرایەتى گەشتوگوزارى سۆران وەرگرت و بە فەرمى دامەزرا.
ڕۆژی 11ى حوزەیرانى 2024، لە هۆلی هەستی بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتیی گەشتوگوزارى سۆران و نوێنەرانى دام و دەزگا ئیدارییەکان، مەراسیمی ناساندنی کۆمپانیای (سەرنەوسی گەشتیاری ) بەڕێوەچوو.
بەڕێوبەرایەتى گەشتوگوزارى سۆران ئاماژەى بەوەکردووە، ”ئەو کۆمپانیایە لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی گەشتوگوزار دێت، بۆ ڕێکخستنەوەی کاری گواستنەوەی گەشتیاران و هێنانی گرووپی گەشتیاریی لە ڕێگەى کۆمپانیای فەرمی مۆڵەت پێدراو، ئەمەش وەک هەنگاوێکی سەرەتایی دەبێ، بۆ زیاتر کردنی کۆمپانیاکانی بواری گەشتوگوزار لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران”.