محەممەد مەحموود- سۆران :
ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری سۆران، لە کاتژمێر ٤ ی ئێوارە، دیداری دیانا بۆ پێکەوە ژیان بەڕێوەدەچێت.
ئەو دیدارە بەچاودێری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بە هەماهەنگی نووسینگەی وەزیری هەرێم بۆ کارو باری پێکهاتەکان رێکخراوە ، تێیدا سەرەتا چەند وتارێک دەخوێندرێنەوە دواتر گۆرانی و میوزیک بەزمانی کوردی و ئاشووری و تورکمانی پێشکەش دەکرێن”.
هەر لەو دیدارە پانێڵێک لە ژێر ناوی ” پێکەوەژیانی ئاشتیانە و بەشداریکردنی پێکهاتەکان، بە بەشداری بەرپرسی لقی ١٠ ، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان و رۆژنامەنووسێک بەڕێوەدەچێت”.
لە کۆتاییدا خەڵاتی رێزلێنان دەدرێتە چەند کەسێک ئەوانەی رۆڵیان هەبووە لە بابەتی پێکەوەژیان.