زاری كرمانجی-سۆران
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند ” بە سەرپەرشتی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران و بەرێوەبەری ئاوی سۆران و بەرێوبەرایەتیەکانی قەزا و ناحیەکان لە دیوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا”.
گووتیشی: ” لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی کێشە و گرفتەکانی ئاو کارەبا کرا، بە تایبەت لە وەرزی هاویندا باس لە دانانی چەند میکانزمێکی نوێ کرا”.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پاڵپشتی خۆی و ئیدارەی دووپات کردەوە بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی تەکنیکی کە لەم دوو بوارەدا بێنەپێش بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لەم دوو خزمەتگوزاریە گرنگە بێبەش نەبن، سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.