”چیتر مامەڵەى مۆڵەتى شوفێرى وەرناگرین”
زارى کرمانجى-سۆران:
هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگه‌دارییه‌كی بڵاوكردهووەتەوە و ئاشکرای دەکات، کە چیتر مامه‌ڵه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌رناگرن.
هەروەها ئاماژەى بەوەشکردووە، به‌شی مۆڵه‌تی شوفێری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر رۆژانی چوارشه‌ممە و پێنجشه‌ممە ( 12 – 13ی حوزه‌یرانى 2024)، ده‌چێته قۆناغی “ئه‌پده‌یتكردنی سیستەم” و هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك ڕایی ناكرێت.
زیاتر روونیکردووەتەوە، داوا ده‌كه‌ن هیچ هاووڵاتییه‌ك تا دوای جه‌ژنی قوربان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه نه‌كەن و ئه‌و پرۆسه‌یه بۆ باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانه.
































































