وەرزش – زاری کرمانجی:
شەوی ڕابردوو لە میانەی بەڕێوەچوونی گەڕی چوارەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، بارسێلۆنا بە ئامانجی وەرگرتنی ڕیزبەندی دووەم پێشوازی لە ئینتەرمیلان کرد، یارییەکە 3-3 تەواو بوو. لەو یارییە دەبوو بارسێلۆنا بباتەوە بۆ ئەوەی هیوای سەرکەوتن بۆ قۆناخ ی داهاتوو لەدەست نەدات، بەڵام یەکسان بوو. ئێستا دەبێت دوو یاریی داهاتوو ئینتەر هیچ کامیان نەباتەوە و بارسا هەردووکی بباتەوە ئینجا سەردەکەوێت، ئەگەرنا هاوچەشنی وەرزی ڕابردوو، چاڤی بە سوپایەک ئەستێرەوە دەچێتە نێو ڕکابەری یۆرۆپالیگ. دوای یارییەکە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا چاڤی قسەی کرد و گوتی:” لەنێو کامپ نۆ لە ئینتەر نەبەیتەوە، واتا شایەنی سەرکەوتن نیت. هیوایەکی بچووکمان ماوە بۆ سەرکەوتن.” ” دەبێت تەرکیزمان لەسەر کلاسیکۆ بێت، چونکە چامپیۆنزلیگ زۆر ئاڵۆز بووە. ” ” لە میونیشن هەلی زۆرمان لەدەست دا ئەمڕۆش هەڵەی بەرگریمان کرد بۆیە وامان بەسەر هات.” “ئامانجی ئەم وەرزەمان نەگۆڕاوە و وەک خۆی ماوەتەوە ئەویش تەنیا بردنەوەی نازناوەکانە.” “ئەم وەرزە بە ئازار ترە لە وەرزی ڕابردوو.” ” ئەوەی لەم پاڵەوانێتییەدا لەگەڵ ئێمەدا ڕوودەدات زۆر دڕندانەیە. ” ” برینێکی سەختە، بەڵام دەبێت خۆمان کۆبکەینەوە بۆ ئەوەی لە ڕیال مەدرید ببەینەوە لە بێرنابیۆ ” لەدوا پەیڤەکانی سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی پیکێ و بوسکێتس، چاڤی ئاماژەی بەوەدا:” ناتوانین هیچ یاریزانێک تاوانبار بکەین. ئێمە تیمێکین، منیش هەڵە دەکەم، هەمووان هەڵە دەکەن. “