بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
لە گوندى کاولانى سنوورى ناحیەى سمیلان، بەهۆى خەلوزەوە ئاگر لە کۆگاى ماڵى هاووڵاتییەک کەوتەوە، تەنیا زیانى ماددى هەبووە.
رائد ڕەوەند هاودیانى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى سۆران، بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ” لە گوندى کاولانى سەر بە ناحیەى سمیلان، لە سنوورى قەزاى چۆمان، بەهۆى خەلوزەوە، ئاگر لە کۆگاى ماڵى هاووڵاتییەک کەوتەوە، دواتر تیمی ئاگر کوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی سمیلان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن”.
گووتیشى: ” بەپێی ڕاپۆرتی تیمی ناوبراو ڕووداوەکە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکى گیانی نەبووە”.