مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرپەرشتیاری كاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی هەرێم كۆ دەبێتەوە.
سبەی پێنجشەممە 13ـی حوزەیران، عەلی باقری سەرپەرشتیاری كاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەردانی عێراق دەكات و لەگەڵ هەر سێ سەرۆكایەتی عێراق كۆدەبێتەوە و بۆ رۆژی دواتر سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و چاوی بە بەرپرسە باڵاكانی هەرێم دەكەوێت.
عەلی باقری یەكەمین سەردانییەتی بۆ دەرەوەی وڵاتەكەی، دوای وەرگرتنی پۆستی سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوە، لەپاش گیان لەدەستدانی سەرۆككۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران لە رووداوی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەیان.