زاری کرمانجی :
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند:” ئەمڕۆ چوارشەممە 12- 6- 2024، مووچەی مانگی ئایاری چەند وەزارەتێك دابەش دەكرێت و سبەی پێنجشەممە كۆتایی بە دابەش كردنی مووچە دێت.
بەپێی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی بۆ مووچەی مانگی 5 بڵاوی كردۆتەوە، ئەمڕۆ هەریەك لە وەزارەتەكانی پەروەردە، داد، ئەنجوومەنی دادوەری، ئەوقاف و كار و باری ئاینی، كار و باری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سرووشتییەكان، گواستنەوە و گەیاندن، كشتووكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دابەش دەكرێت .