بەختیار سەباح- زارى کرمانجى:
لە سنوورى دەروازەى نێودەوڵەتى زێت، بەدواداچوون دەکرێت بۆ ناوچەکانى پیسبوو بە مین و تەقەمەنى بۆ ئەوەى بخرێنە پلانى پاکسازى دەزگاى گشتیى کاروبارى مین.
ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین/ هەولێر، بڵاویکردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان و تیمی رووپێوی و دڵنیایی جۆری لە دەروازەی نێودەوڵەتی زێت، سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتیی کاروباری مین/ هەولێر، لەگەڵ سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتى زێت، بەڕێوەبەری ناحیەی شێروان مەزن و بەڕێوەبەرانی ئاسایشی ناوچەکە کۆبوونەوە.
پتر روونیکردووەتەوە، ئامانج لە کۆبونەوەکە بەدواداچوون بوو بۆ ناوچەکانى پیسبوو بە مین تەقەمەنى لە سنوورەکە، بۆ ئەوەی بخرێنە پلانی پاکسازی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین/ هەولێر.