”پیویستە پرۆسەکە لە کەشێکی ئارام و بێ کەمووکورتی بەڕێوەبچێت”
بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
لە دیوانى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، بە مەبەستى ئامادەکاریى بۆ بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12ى ئامادەیى بۆ هەماهەنگى زیاتر کۆبوونەوەیەک لە نێوان دەزگا پەیوەندارەکان بەڕێوەچوو.
ڕاگەیاندنى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران بڵاویکردەوە، دوێنێ سێشەممە 11ـی حوزەیرانی 2024، بە ئامادەبوونى حەکیم تێلی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، د.ڕزگار، یاریدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران، ئاکارا الیشا کیۆ، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سۆران، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سۆران، نوێنەرانى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران، بەرپرسی ئەزموونەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سۆران، لە دیوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبوونەوەی خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بەڕێوەچوو.
ئاماژەى بەوەشکردووە، کۆبوونەوەکە بە مەبەستی هەماهەنگی زیاتر بووە، لە نێوان ئەو لایەنانەی کە پەیوەستن بە پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی خولی یەکەم، بۆ ئەوەی پڕۆسەکە لە کەشێکی ئارام و بێ کەمووکورتی بەڕێوەبچێت.